Job Vacancy 2024
(دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى گرێبەست)
فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى هەلى کار دەرەخسێنێت بۆ دامەزراندنى چەند فەرمانبەرێک بەشێوەى (گرێبەست) بەپێ ی ئەم مەرج و بڕوانامە و پسپۆڕیانەى لاى خوارەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتى کەشتیەوانى ئاسمانى بەشەکانى :
- ١- گەیاندنى فڕۆکەوانى .
- ٢- بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى/ (AIS) .
- ٣- بەشى چاودێرى ئاسمانى / (ATC) .
- ٤- نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى/ (Aviation Meteorological Office ) .
مەرج و ڕێنمایی یەکانى دامەزراندنى فەرمانبەر بەشێوەى( گرێبەست):
( مەرجە گشتى یەکان )
- أ. پێویستە سەرجەم داواکاران (ڕەگەزى نێر) بن, بەهۆی ئەوەی دەوامی فڕۆکەخانە شەو و ڕۆژی (٢٤) کاتژمێرییە.
- ب. پێویستە داواکار لە دایکبووى ساڵى (1995) بەرەو سەر بێت و تەمەنی لە (٣٠) ساڵ زیاتر نەبێت .
- ١- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ بەشى (گەیاندنى فڕۆکەوانى) پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
- أ. بکالوریوس ئەندازیارى گەیاندن .
- ب. بکالوریوس ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر .
- ت. بکالوریوس ئەندازیارى کارەباى گشتى .
- ث. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS)
وەک (TOEFL , IBT) .
- ٢- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( بەشى خزمەتگوزارى زانیارى فڕۆکەوانى/ (AIS) )پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
- أ. بکالوریوس زانستى بیرکارى .
- ب. بکالوریوس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
- ت. بکالوریوس زانستى جیۆلۆجى .
- ث. بکالوریوس ئەندازیارى ڕوپێووى .
- ج. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS)
وەک (TOEFL , IBT) .
- ٣- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ( بەشى چاودێرى ئاسمانى / (ATC) )پێویستە هەڵگرى یەکێک لەو بڕوانامانەى لاى خوارەوە بێت :-
- أ. بکالوریوس زانستى کۆمپیوتەر (IT) .
- ب. بکالوریوس زانستى بیرکارى .
- ت. بکالوریوس زمانى ئینگلیزى (تەنها بۆ دەرچوانى ئامادەیی زانستى) .
- ث. پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (5) بێت یان هاوتاکەى (IELTS)
وەک (TOEFL , IBT) .
-
- ٤- مەرجەکانى وەرگرتنى داواکارى بۆ ( نوسینگەى کەشناسى فڕۆکەوانى/
( Aviation Meteorological Office ) ) پێویستە هەڵگرى بڕوانامەى :-
- أ.بکالوریوس کۆلێژى زانست (فیزیک) بێت .
- ب.پێویستە داواکار ئاستى لێهاتووى زمانى ئینگلیزى (IELTS) (4.5) بێت یان هاوتاى (IELTS)
وەک (TOEFL , IBT) .
- ٥- پڕکردنەوەى فۆڕم لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە تا (١٥/١١/٢٠٢٤) دەبێت.
تێبینی:
لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم,ئەگەر پێشکەشکار بڕوانامەکانی ئامادەیی و زانکۆیی و توانستی ئینگلیزی وەک( IELTSTOEF, L ,IBT) کە داواکراوە بەردەست نەبوو, ئەوا دەتوانێت دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە و دەرچوونی کە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت, بڕوانامەکانی داواکراو پێشکەش بە فڕۆکەخانە بکات.
بۆ لینکی فۆڕم کلیکی ئێرە بکە